سێ یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

سێ یاریزانی كورد بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
رۆژی سێشەممە لێژنەی هونەری یەكێتی تۆپی پێی عێراق لیستی 50 یاریزانی بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا نارد بەمەبەستی پەسندكردنی بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیا، كە لە وڵاتی ئوستراڵیا ئەنجام دەدرێت.
بە پێی لێژنەی هونەری ئەم 50 یاریزانە رۆژی 18/12 لە یاریگەی شەعب-ی نێودەوڵەتی یەكەم یەكەی مەشقی خۆیان بەسەرپەرشتی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەكە، كە بڕیارە لەم چەند رۆژە دەستنیشان بكرێت راهێنان دەكەن بۆ ئەوەی لە رۆژی 20 هەمان مانگ بچنە وڵاتی ئیمارات بۆ ئەنجامدانی ئۆردوگای مەشقی و ئەنجامدانی 3 یاری دۆستانە دواتر ئەم لیستە بۆ 23 یاریزان كەم دەكرێتەوە.
لەم لیستەدا 3 یاریزانی كورد بەدی دەكرێت، كە هەر سێ یاریزان لە ریزی یانەی هەولێر یاری دەكەن ئەوەیش هەریەكە لە (كۆسرەت بایز، هەردی سیامندن هەڵگورد مەلا محەمەد).
جێگەی باسە هەریەكە لە یاریزانان هەردی سیامند و هەڵگورد مەلا محەمەد بۆ چەندین جار بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران، بەڵام یاریزان كۆسرەت بایز بۆ یەكەم جارە بانگهێشتی هەڵبژاردەكە دەكرێت.
رێبین رەمزی
Top