یاری نەجەف و سلێمانی بۆ 20ی مانگ دواخرا

یاری نەجەف و سلێمانی بۆ 20ی مانگ دواخرا
لەلێدوانێكی تایبەتدا هەردە رەئوف بارام جێگری سەرۆكی یانەی سلێمانی گوتی: یەكێتی تۆپی پێی عێراق لێژنەیەكی لێكۆڵینەوەی لەسەر یاری نێوان سلێمانی و نەوت پێكهێناوەو تاوەكو 20ی مانگیش بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو سزایانە دەدەن كەبەسەر یانەی دایكیاندا سەپاندوە.
جێگری سەرۆكی یانەی سلێمانی وتیشی هەرچەند یەكێتی تۆپی پێی عێراق رەتیكردەوە ئەو یاریە دوابخات كە بڕیارە بۆ رۆژی هەینی لەنێوان نەجەف و سلێمانی بەڕێوە بچێت، بەڵام ئەمرۆ پێیان راگەیاندین بەداواكەی یانەی سلێمانی رازی بوون و ئەو یاریەیان بۆ رۆژی 20ی ئەم مانگە دواخستوە.
هەردە رەوف بارام ئاشكراشیكرد گەر بێتو تارۆژی 20ی مانگ یەكێتی تۆپی پێی عێراق دواین وەڵاممان نەداتەوە ئەوا بەشێوەیەكی رەسمی و یەكجاری لەخولی نایابی عێراق پاشەكشێ دەكەین. داوای یانەی سلێمانی لە یەكێتی تۆپی پێی عێراق لەچەند خاڵێكدا خۆی دەبینێتەوە گرنگترینیان گەڕانەوەی ئەو 3 خاڵەیە كەلەیانەی سلێمانی داشكێنراو درایە یانەی نەوت.
Top