سەرۆكی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رامۆن كالدیرۆن ئاشكرایكرد ئەستێرەی پورتوگالی كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەكاتی گواستنەوەی لەیانەی مانچشستەر یونایتد خەریكبوو بڕواتە یانەی بەرشلۆنە لەجیاتی یانەی ریال مەدرید...هەروەها كالدیرۆن بۆ پێگەی فتبۆلی ئیسپانی روونیكردەوە لەسەرەتا كریستیانۆ رەتیكردەوە روو لەیانەی ریال بكات، بەڵكو مانەوەی لە شەیتانە سوورەكان پێ باشتربوو، بۆیە یانەی بەرشلۆنە بۆندێكی باشتری پێشكەش بەیاریزانی ناوبراو كرد، بەڵام نەگەیشتنە رێكەوتن، دواتر هاتە یانەی ریال مەدرید ...هەروەها كالدیرۆن خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر بەو یاریزانە دەربڕی كە توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر گۆڵ بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار بكات.