ئەمرۆ ئاهەنگی كردنەوەی جامی كەنداو ئەنجام دەدرێت

ئەمرۆ ئاهەنگی كردنەوەی جامی كەنداو ئەنجام دەدرێت
وا بڕیارە ئەمرۆ پێنجشەممە كاتژمێر 5:45 ئێوارە ئاهەنگی كردنەوەی جامی كەنداو 22 دەست پێبكات، لەم ئاهەنگە چەندین كەسایەتی وەرزشی دیاری بواری تۆپی پێی ئامادە دەبن، وەكو (جۆزیف سیب پلاتر سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، پلاتینی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپی، شێخ سەلمان بن ئیبراهیم سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا، عیسی حیاتۆ سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەفریقیا، وچەندین كەسایەتی دیاری بواری سیاسی).
لە پاش تەواوبوونی ئاهەنگی كردنەوە، كاتژمێر (7:00) خولەكی شەو یاریكردنەوە پاڵەوانێتیەكە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی (سعودیە - قەتەر) ئەنجام دەدرێت دواتر كاتژمێر (9:30) یاری هەردوو هەڵبژاردەی بەحرێن و یەمەن ئەنجام دەدرێت، ئەم دوو یارییە لە چوارچێوەی یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەم-ی جامی كەنداوە.
رێبین رەمزی
Top