سێ یاریزان پاڵیوراون بۆ باشترین یاریزانی ئاسیا
وا بڕیارە لە رۆژی 30 ئەم مانگە یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاهەنگی دەستنیشانكردنی باشترینەكانی كیشوەری ئاسیا لە وەرزی 2014 لە وڵاتی فلیپین ئەنجام دەدات، كە تیاییدا باشترین یاریزانی كور و باشترین یاریزانی كچ دەستنیشان دەكرێت، بۆ ئەم مەبستەش یەكێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی ناوی یاریزانە پالێوراوەكانی ئەم خەڵاتی ئاشكرا كرد.
كە تیاییدا لەسەر ئاستی كوران سێ یاریزان ركابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی باشترین یاریزان دەكەن ئەویش هەریەكە لە:
1- ناسر شەمرانی (یاریزانی یانەی هیلال سعودی و هەڵبژاردەی سعودی)
2-ئیسماعی ئەحمەد (یاریزانی یانەی عەین و هەڵبژاردەی ئیمارات)
3- خەلفان ئیبراهیم خەلفان (یاریزانی یانەی سد و هەڵبژاردەی قەتەر)
و لەسەر ئاستی كچان سێ یاریزان پالیوراون بۆ بەدەستهێنانی باشترین یاریزانی كیشوەرەكە ئەویش هەریەكە لە (ئایا مایاما (هەڵبژاردەی ژاپۆن)، كاسرینا گۆری (هەڵبژاردەی ئوسترالیا)، نەهۆمی كاواسۆمی (هەڵبژاردەی ژاپۆن).
جێگەی باسە ئەوەی جێگەی سەرەنجە لەم ركابەرییە یاریزانەكانی یانەكانی ئوسترالیا، كە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئاسیایە و یاریزانانی هەردوو یانەی قادسیەی كوێتی و هەولێر، كە گەیشتنە یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بوونیان نییە.
رێبین رەمزی
