چوارشه‌مه پاله‌وانێـتی یانه‌كانی تۆپی ده‌ستی هه‌ولێر بەرێوە دەچێت
پاله‌وانێتی تۆپی ده‌ستی یانەكانی هه‌ولێر له‌ژێر چاودێری لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان و به‌هاوكاری یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت به‌به‌شداری یانه‌كانی (هه‌ولێر، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، ئه‌كاد، داره‌توو، مه‌خمور) ئەنجام دەدرێت بە سیستمی دوو دۆران له‌م یاریه یانه‌كه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی پاله‌وانێتیه‌كه، بریار وایه ده‌ستپێكی یاریه‌كه رۆژی چوارشه‌مه به‌رێوه‌بچێت له‌كاتژمێر 3ی پاش نیوه‌رۆ له‌هۆلی فره‌نسۆ هه‌ریری.
ئه‌نجامی تیروپشكی پاله‌وانێتیه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو
چوارشه‌مه
مه‌خمور - داره‌توو كاتژمێر 3
ئه‌كاد - هه‌ولێر 4:30
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر چاوه‌رێ ده‌كات
له‌كۆتايدا سامان ئیبراهیم سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی هه‌ولێر نیگه‌رانی خۆیی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر یانه‌كانی (شه‌قلاوه، كۆیه، رواندز، سۆران ) دوایی ئاگاداركردنه‌وه‌یان به‌نوسراوی فه‌رمی، به‌لام ئاماده‌نه‌بوون به‌شداربن له‌پاله‌وانێـتیه‌كه‌دا و ناوبراو راشیگه‌یاند به‌پێی سیسته‌می یاسای كاركردنمان لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌فه‌رمی ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه له‌به‌شداری نه‌كردنی ئه‌م یانانه.
