دیل بۆسكی متمانەی بە ئیكەر كاسیاس دووپات دەكاتەوە

دیل بۆسكی متمانەی بە ئیكەر كاسیاس دووپات دەكاتەوە
بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا ڤیسنتی دیل بۆسكی ئاشكرایكرد كە تائێستاش بڕوای زۆری بە گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ریال مەدرید ئیكەر كاسیاس هەیە، هەرچەندە ئاستی هەڵكشان و داكشان بەخۆیەوە دەبینێ..هەروەها دیل بۆسكی بۆ رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت: تا ئێستاش بڕوایەكی زۆرمان بە ئیكەر كاسیاس هەیە.هەر لەدرێژەی قسەكانیدا دیل بۆسكی سەبارەت بە هێرشبەری پێشووی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید وئێستای تیپی چێلسی دیگۆ كۆستا دووپاتی كردەوە هێرشبەرێكی پێ هاوتاو بەهێزی ماتادۆرەكانە. سەبارەت خراپیی ئاستی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە مۆندیالی بەڕازیلیش، دیل بۆسكی وتی: ساتێكی زۆر ناخۆش بوو، ئەستەمە ئەوە جارێكی دی دووبارە بێتەوە. ئەو راهێنەرە ئیسپانییە ئەوەشی دووپاتكردەوە كە هەوڵ دەدات باشترین ئاست لە یاری كۆتاییەكانی یۆرۆی 2016 لە فەرەنسا و مۆندیالی 2018 لە رووسیا پێشكەش بكات.
Top