دوای دەستكەوتە مەزنەكەی... 10 یاریزانی ئافرەتانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران

دوای دەستكەوتە مەزنەكەی... 10 یاریزانی ئافرەتانی هەولێر بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق كران
دوای ئەوەی یانەی ئافرەتانی هەولێر توانی نازناوی خولی نایابی عێراق بۆ تۆپی دەست بە دەستبهێنێت، كە یارییەكان لە شاری بەغداد ئەنجامدرا.
یەكێتی تۆپی دەستی عێراق بڕیاری دا هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراق دەستنیشان بكەن بەمەبەستی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتیەكانی دەرەوە، بۆ ئەم مەبستەش حەمودی ناسر وەكو راهێنەری هەڵبژاردەكە دەستنیشانكرد، ناوبراویش بەفەرمی بانگهێشتی 29 یاریزانی كردووە، كە تیاییدا 10 یاریزان لە یانەی ئافرەتانی هەولێرە.
یاریزانە بانگهێشتراوەكانیش بریتین لە (سێوە جەلال، بریا سەلێمان، ساز فەریدون، سەناریا عەبدولستار، شەونم قادر، میڤان نەسروالله، بانۆ كامل، سەروین محەمەد، تەریفە ساڵح، ئیمان مەفدی.
جێگەی باسە تا ئێستا شوێن و كات ئەنجامدانی ئۆردوگای مەشقی هەڵبژاردەكە دەستنیشان نەكراوە.
رێبین رەمزی
Top