هەرچەندە لە ئێستا دا زۆربەی یانەكانی كوردستان بەدەم گرفتی داراییەوە دەناڵێنن، لەگەڵ ئەوەشدا یارییەكانی خولی نایابی یانەكانی عێراقی درێژەی هەیە، بەڵام یانەی دهۆك تاكو ئێستا هیچ بڕە پارەیەكی نەداوە بە یاریزانانی یانەكەی وەكو بڕی یەكەمی گرێبەستەكانی كە مافێكی سروشتیی خۆیانە و زۆربەی یانەكانیش ئەو بڕە گرێبەستەیان بە یاریزانان داوە، یانەی دهۆك جگە لەوەی كە ئەنجامی باش بووە لە دوو یاریی رابردووی یانەكەی و هەوڵی ئەوەش دەدەن ئەنجامی باشتر تۆمار بكەن، بۆیە دەستەی كارگێڕیی یانەكە و دەستەی راهێنەران لە هەوڵی دابینكردنی بڕە پارەیەكن بۆ ئەوەی وەكو گرێبەست بیدەن بەیاریزانانیان، بۆیە لە رێگەی چەند كەسایەتیی و سەرمایەدارێكەوە یانەی دهۆك هەوڵی دابینكردنی پارەكە دەدەن، لە بارەی دابینكردنی ئەو بڕە پارەیەش محەمەد عەلی لە راگەیاندنی یانەی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: «لە ئێستادا ئێمە لە دەستەی كارگێڕیی یانەكەمان لە هەوڵی ئەوەداین بڕێك پارە دابین بكەین بۆ ئەوەی بڕی گرێبەستی یەكەمی یاریزانانی خۆمانی پێ ئەنجام بدەین، ئەوەش مافێكی سروشتی سەرجەم یاریزانانی یانەكەمانە، بۆیە لە رێگەی چەند كەسانێكی دەوڵەمەند و كەسایەتیی شارەكە و بەرپرسانی حكوومی هەموو تواناكانمان خستۆتەگەڕ بۆ دابینكردنی ئەو بڕە پارەیە، لەم بڕوایەشدام بە هەر جۆرێك بێت لە ماوەی داهاتوودا ئەو بڕە پارەیە دابین دەكەین، چونكە یاریزانانی خۆمان ئەنجامیان وەكو پێویستە پشتیوانی جەماوەریشیان هەیە.