میشێل پلاتینی: دەبێ خەڵاتی باشترین یاریزانی جـــــــــــــــــــیهان بۆ یاریزانێكی ئەڵمانی بێت
پلاتینی لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی بی ئێن سپۆرت گوتی: من ناتوانم دەنگ بدەم بۆ خەڵاتی تۆپی زێڕین، بەڵام بە بۆچوونی من پێویستە ئەم خەڵاتە بدرێتە یاریزانێكی ئەڵمانی، چونكە ئەڵمانیا جامی جیهانی لە بەڕازیل بردەوە، راستە میسی ئەم خەڵاتەی لەساڵی 2010 بردەوە، هەرچەندە لە مۆندیال ئەو ئاستەی پێشكەش نەكرد، بەڵام ئێستا هەموو فاكتەرەكان گۆڕاون و نابێت ئەم دیاردەیە دووبارە بێتەوە، گومان لەوەدا نییە كریستیانۆ و میسی باشترین یاریزانی جیهانن، بەڵام بە بۆچوونی من كریستیانۆ شایستەی ئەم خەڵاتە نییە، چونكە لە جامی جیهانی ئاستێكی باشی پێشكەش نەكردووە .
