شاندی هەولێر گەیشتە ئیمارات

شاندی هەولێر گەیشتە ئیمارات
شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە كاتژمێر 12.30 خولەكی شەو بە كاتی ئیمارات شاندی یانەی هەولێر گەیشتە وڵاتی ئیمارات بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی یاری كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی، شاندەكە لە رێگەی فرۆكەیەكی تایبەت لە فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی بەرێكەوت و گەیشتە شاری دوبەی و لە هۆتێلی مۆڤێنبیك نیشتەجێیە و شاندەكە پێكهاتووە لە د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانە سەرۆك شاندە بە یاوەری ئەندامانی دەستەی كارگێری یانەكە و دەستەی راهێنەران (ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، جەلیل زێدان راهێنەری گۆڵچی، عومەر سەلیم بەرێوەبەری تیپ، رێبین رەمزی رێكخەری راگەیاندن، عەبدولخالق محەمەد پزیشك، پوشۆ خەسرەو كارگێری، فوزی حەسەن كارگێری، عامر سابت چارەسەركەر) و یاریزانان (سەرهەنگ موحسین، جەلال حەسەن، دلێر حاتم، هەردی سیامند، عەلی فائز، كۆسرەت بایز، دیار رەحمان، نەدیم سەباغ، بورهان جومعە، نەبیل سەباح، میران خەسرو، ڤیكتۆر، هڵگورد مەلا محەمەد، هاوار مەلا محەمەد، موراد گەردی، سەعد عەبدولئەمیر، حاتم زێدان، محەمەد خالد جفال، بارزان شێرزاد، لوئەی سەڵاح، ئەمجەد رازی، سیروان خدر).
وا بڕیارە ئەمرۆ چوارشەممە لە یاریگەی یەكێتی تۆپی پێی ئیمارات یانەی هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی كاتژمێر 8ی شەو بەكاتی ئیمارات 7ی شەو بە كاتی كوردستان ئەنجام بدات.
لە لایەكی ترەوە دوای تەواوبوونی یارییەكانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق، وا بڕیارە پێنجشەممە یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق محەمەد خالد جەفال پەیوەندی بە شاندی یانەی هەولێر بكات لە وڵاتی ئیمارات.
رێبین رەمزی - ئیمارات
فۆتۆ: پشتیوان رەشید
Top