مۆرینهۆ دڵنیایە لە مانەوەی هازارد لەگەڵ یانەی چێلسی
هێشتا ماوەی بۆندەكەی هازارد لەگەڵ یانەی چێلسی سێ ساڵی ماوە، بەڵام مۆرینهۆ دووپاتیكردەوە یانەی چێلسی لە ئێستاوە هەوڵ دەدات بۆندەكەی هازارد درێژ بكاتەوە. مۆرینهۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەییدا گوتی: هیوامان زۆرە هازارد لە ماوەی داهاتوو ئاستێكی بەرزتر پێشكەش بكات و، ئێمە دەمانەوێ هازارد لەگەڵمان بەردەوام بێت، مەسەلەكە تەنها كاتە و لە كۆتاییدا هازارد بۆندە تازەكەی واژوو دەكات.
ئەدین هازارد لەساڵی 2012 لەیانەی لیلی فەرەنسی پەیوەندی بەیانەی چێلسییەوە كرد و لە وەرزی رابردوو 14 گۆڵی بۆ یانەكەی تۆمار كرد.
