خاك یه‌كه‌م بوو
له‌م خوله‌دا كه پێنج ڕۆژی خایاند و له دوای ململانێه‌كی به‌هێزی یانه به‌شداره‌كان سه‌رئه‌نجام كچانی هه‌ردوو یانه‌ی خاك و سۆلاڤ بۆ یاری كۆتایی مانه‌وه.
دوای نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه و به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی وه‌رزشی ئه‌و شاره یاری كۆتایی له نێوان كچانی هه‌ردوو یانه ده‌ستی پێكردوو له دوای یاریه‌كی به‌هێز كچانی یانه‌ی خاك توانیان به ئه‌نجامی 3-0 گێم بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ به‌ده‌ست بهێنن و بونه یه‌كه‌می خوله‌كه.
هه‌روه‌ك له هه‌مان یانه و له یانه خاك كچه یاریزان شیرین عه‌باس توانی به باشترین كچه یاریزانی خوله‌كه دیاری بكرێت و جامی باشترین یاریزانی پێ به‌خشرا.
