بەفەرمی موراد گەردی بووە یاریزانی هەولێر

بەفەرمی موراد گەردی بووە یاریزانی هەولێر
ئەمرۆ شەممە بەفەرمی دەستەی كارگێری یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ یاریزانی هێڵی ناوەڕاست موراد گەردی بۆ ماوەی یەك وەرز مۆركرد.
موراد گەردی كە پێشتر لە ریزی خولی پلە دووی نەمسا یاری دەكرد پاشان پەیوەندی بە هەڵبژاردەی عێراق كرد دواتر بۆ یانەی دهۆك یاری كرد و ئەم وەرزش پەیوەندی بە یانەی هەولێر و یەكێك لەو یاریزانانەی، كە چاوەڕوان دەكرێت بوونی خۆی بسلمێنێت لە خولی نایابی عێراق و جامی یەكێتی ئاسیا و هاتنی ئەم یاریزانە بە رەزامەندی دەستەی راهێنەرانی یانەكە بووە.
رێبین رەمزی
Top