كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌رۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌مه له‌هۆلی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و سه‌فین كانه‌بی ئه‌مینداری دارایی لیژنه و تاهیر عه‌زیز یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل سه‌رۆك یه‌كێتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌چوو . كۆبوونه‌وه ده‌ستی پێكرد به‌ووته‌ی ئه‌مینداری گشتی كه‌باسی له‌بارودۆخی ئێستای هه‌رێم و ئه‌و قه‌یرانه وكێشه دارایی كه‌تووشی هه‌رێم هاتووه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری راسته‌وخۆی بۆ سه‌ر وه‌رزش دروست كردووه ، هیوای خواست كێشه‌ی بوودجه‌ی هه‌رێم به‌زوویی چاره‌سه‌ر بێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك سالانی پێشوو بتوانین كار‌و چالاكیهكان له‌كاتی خۆیی و بێ دواخستن به‌رێوه‌بچێت ، د. ئالان قادر سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد كهسالی پار بودجه‌ی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانی زیاد كرد كه‌ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی بتوانین به‌و بره پاره‌یه‌ی كهزیادكرا بۆمان چالاكیمان فراوانتر بێت له‌پێناو به‌ره‌و پێش چوونی وه‌رزش له‌كوردستان . ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان باسی له‌به‌رنامه‌ی وه‌رزی 2014 ی كرد كهچالاكیهكانكه به‌رنامه‌یه‌كى تێر و ته‌سه‌ل دانرا بوو بۆ ئه‌نجامدانى چالاكییه‌كان به‌لام به‌هۆی كێشه‌ی دارایی ئه‌و قه‌یرانه‌ى رووی له‌هه‌رێم كرد نه‌مانتوانی وه‌ك پێویست به‌رنامه‌كه له‌كاتی خۆیی جێ به‌جێ بكه‌ین و ئێستاش له‌چاوه‌روانی چاك بوونی بارودۆخهكهداین تابتوانین ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی هه‌مانه له‌به‌رێوه‌چوونی چالاكیهكان بخه‌ینه بواری جێ به‌جێ كردن بۆیه له مه‌كته‌بى ته‌نفیزى بریاردا له مانكى چوار تا سه‌ره‌تاى مانگى حه‌وت چالاكییه‌كان بوه‌ستێت ئه‌ویش به‌هۆى تاقی كردنه‌وه‌كان و مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه و كێشه‌ی دارایی یانه‌كان هۆی سه‌ره‌كی بوون كهچالاكیهكانمان له‌ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا راگرت . ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی بۆ سه‌رۆك یه‌كێتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كان روونی كرده‌وه كه زۆر گرنگه چالاكییه‌كان گرنگى پێ بدرێت پالهوانێتیهكان بۆ كوران نابێت له شه‌ش یانه كه‌متر بێت و بۆ كچانیش پێنج یانه كه‌متر بێت له‌م چوار چێوه‌یه‌دا نه‌بێـت به‌رنامه‌كه ناخرێته بواری جێ به‌جێ كردن و ئۆلۆمپی رهزامهندىبه به‌رێوه‌چونى پاله‌وانێتیه‌كه نایات . خالێكی تر له‌كۆبوونه‌وه بۆ یهكێـتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كان رونكرایه‌وه له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی راپه‌راندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بریاردراوه بره پاره‌یه‌كى یهكێـتیه وه‌رزشییه‌كانى ساڵى 2013ماوه بریارماندا یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان سه‌رپشك بكه‌ین له‌ئه‌نجامدانی چالاكیهكان ئه‌میش له‌رێگای یه‌كێتى لقه‌كانی شاره‌كانی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی چالاكی وه‌رزشی رانه‌وه‌ستێت ئێمه نامانه‌وێت چالاكی وه‌رزشی رابوه‌ستێ . له‌كۆتا ووته‌كانی د. ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئاماده‌بوان رایگه‌یاند : جێی خۆشحالیه له‌ناو یهكێـتیه وه‌رزشیه‌كان سه‌رۆك و ئه‌ندام و كارگێر هه‌یه له‌به‌ره‌ی جه‌نگدایه له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه پارێزگاری له‌خاكی كوردستان ده‌كات ئه‌مه‌ش خۆشحالیهكی تری شه‌قامی وه‌رزشی كوردی و گه‌لی كوردستانه كهوهرزشوانانیش به‌شێكن له‌و به‌رگریه‌ی كه‌خاكی كوردستان ده‌پارێزن . دواتر سه‌فین كانه‌بی ئه‌مینداری دارایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌ی دارایی ئۆلۆمپی راگه‌یاند بۆ یه‌كێتیه ناوه‌ندیه وه‌رزشیه‌كان و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رجه‌م لایه‌ك خواست وناوبراویش ئاماژه‌ی به‌بره پاره‌ی ماوه‌ی یه‌كێتیه ناوه‌ندیه‌كان كرد كه‌ده‌توانن بێن بۆ وه‌رگرتنی پاره‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی چالاكیهكان نه‌وه‌ستێت و دواتر یه‌كێتى لقه‌كانی شاره‌كان رابسپێرن له‌به‌رێوه‌چوونی چالاكیهكان به‌پێی رێنماییه داراییه‌كان. سه‌فین كانه‌بی هیواشی خواست كه‌كۆتایی به‌م بارودۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم بهێندرێت و حكوومه‌تی عێراقی بودجه بۆ هه‌رێم بنرێت و تاوهرزشی كوردستانیش چیتر نهوهستێـت . پاشان له‌لایه‌ن سه‌رۆكى ناوه‌نده وه‌رزشییه‌كانى كوردستان راو بۆچون گفتوگۆى تێر‌و ته‌سه‌ل كرا .