هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لە ئوردن ئەنجامدا

هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لە ئوردن ئەنجامدا
دوای ئەوەی رۆژی هەینی شاندی یانەی هەولێر گەیشتە وڵاتی ئوردن و نیشتەجێبوونی لە هۆتێلی لارسا لە عەممانی پایتەخت، یانەی هەولێر ئەمرۆ هەینی یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لە یاریگەی شاری وەرزشی ئەنجامدا بە ئامادەبوونی گشت یاریزانانی یانەكە بەسەرپەرشتیاری راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ، لەم یەكە مەشقیەدا راهێنەر چەند پلانێكی یاری جێبەجێكرد و لەم یەكە مەشقیە یاریزان حاتم زێدان بەهۆی بوونی پێكانێكی سووك بە تەنیا مەشقی خۆی ئەنجامدا ئەم یەكە مەشقیە ماوەی (2) كاتژمێری خایاند.
لە لایەكی ترەوە وا بڕیارە سبەی شەممە یانەی هەولێر یەكەی مەشقی خۆی لە هەمان یاریگا ئەنجام بدات.
شاندی یانەی هەولێر لە 19 یاریزان پێكهاتووە لەگەڵ شاندی كارگێری و دەستەی راهێنەران و د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانە سەرۆكی شاندە.
رێبین رەمزی - عەەمان - ئوردن
Top