وا بڕیارە رۆژی پێنجشەممە شاندی یانەی هەولێر بەرەو وڵاتی ئوردن بەرێبكەوێت بەمەبەستی خۆئامادەكردن بۆ یاری هاتنی قۆناغی پێش كۆتایی جامی یەكێتی ئاسیا بۆ تۆپی پێی بەرانبەر یانەی كیتچی هۆنگ كۆنگ، شاندی یانەكە بەسەرۆكایەتی (د.عەبدوڵڵا مەجید) و لە 19 یاریزان پێكهاتووە بەمشێوەیە (جەلال حەسەن، نەریمان خدر، عەلی فائز، هەردی سیامند، نەدیم سەباغ، كۆسرەت بایز، دیار رەحمان، میران خەسرۆ، سەعد عەبدولئەمیر، نەبیل سەباح، محەمەد جفال، ڤیكتۆر، ئەحمەد محەمەد، هەڵگورد مەلا محەمەد، هاوار مەلا محەمەد، لوئەی سەڵاح، ئەمجەد رازی، حاتم زێدان، بارزان شێرزاد) و شاندی كارگێری پێكهاتووە لە (عومەر سەلیم (بەرێوەبەری تیپ)، رێبین رەمزی (رێكخەری راگەیاندن)، ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، جەلیل زێدان (راهێنەری گۆڵپارێز)، عەبدولخالق محەمەد (پزیشك)، پوشۆ خەسرۆ (كارگێری)، عامر سابت (چارەسەركەر).
جێگەی باسە شاندی یانەی هەولێر پێنجشەممە كاتژمێر 3.30 خولەكی ئێوارە بەفرۆكەی عێراقیە لە رێگەی فرۆكەخانەی هەولێری نێودەوڵەتی دەچێتە ئوردن و كاتژمێر (5.30 ) خولەكی ئێوارە دەگاتە عەمانی پایتەخت.
رێبین رەمزی