پێش نیوه‌رۆی دووشه‌مه 8 - 9 - 2014 لیژنه‌ی وه‌رزش ولاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌ردان خدر سه‌رۆكی لیژنه‌كه و جه‌وده‌ت نه‌جار جێگری سه‌رۆك لیژنه و قاره‌مان قادر و سه‌هراب رێكانی ئه‌ندامانی لیژنه سه‌ردانی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانیان كرد و له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر و ئه‌مینداری گشتی و دارایی پێشوازی له‌لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان كرا . له‌ده‌ستپێك سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی سوپاسی هاتنی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كرد هیوای خواست لیژنه‌ی ئه‌م خوله‌ی په‌رله‌مان وه‌ك لیژنه‌كانی پێشووتر نه‌بێت و جیاوازتر كاربكات لیژنه‌یه‌كی كارابێت گرنگتر وه‌ك سه‌رجه‌م لیژنه‌كانی تری نێو په‌رله‌مان به‌دوا داچوون و راپۆرتی خۆیی هه‌بێت . پاشتر سه‌لاح حه‌سه‌ن خه‌سره‌و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كورته باسێكی كار‌و چالاكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و چالاكی یهكێـتیه وه‌رزشیه‌كانی بۆ لیژنه‌كه باس كرد و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی كه سالانه روبه‌رووی ئۆلۆمپی ده‌بوونه‌وه و پاشتر تاپێیان كرابێت له‌هه‌ولی چاره‌سه‌ری دابوونه و وێرای ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام چالاكیمان هه‌بووه ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی باسی لهپالهوانی كورد كرد بۆ لیژنه‌كه كه لهكوران و كچان پالهوانمان هه‌یه وێرای ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆیی كوردستان له‌پله‌ی یه‌كه‌من و ئه‌م پاله‌وانانه نوێنه‌رایه‌تی عێراقیش ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی تره بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان . سه‌لاح حه‌سه‌ن راشیگه‌یاند هیواخوازین كۆتایی به‌كێشه و گرفته‌كانمان بێت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر خزمه‌ت به‌شه‌قامی وه‌رزشی كوردی بكه‌ین ، پاشتر سه‌رۆكی ئۆلۆمپی هیوای خواست پرۆژه یاسایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی له‌لایه‌ن ئه‌م لیژنه‌یه‌وه به‌رزبكرێـته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان تا لیژنه‌ی ئۆلۆمپیش یاسای بۆ ده‌ربچێت و له‌م قۆناغه‌ی ئێستا بچێته ده‌ره‌وه كه‌بێ یاسایه بۆیه كاتیه‌تی یاسایی بۆ ده‌ربچێت ئێستاش ئێوه نوێنه‌رایه‌تی وه‌رزش ده‌كه‌ن له‌په‌رله‌مان هیوامان وایه ئێوه پرۆژه یاساكه به‌رزبكه‌نه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش پرۆژه‌كه بهێنێته نێو هۆلی په‌رله‌مان تایاسایی بۆ ده‌ربچێـت و ئه‌ندامانی به‌رێزی په‌رله‌مان ده‌نگی بۆ بده‌ن و ره‌خنه و پێشنیاریشی بۆ بكه‌ن . پاشتر مه‌ردان خدر سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان وێرای ده‌ست خۆشی و سوپاس و ماندوو بون بۆ ته‌واوی وه‌رزشوانان و لیژنه‌ی ئۆلۆمپی و یه‌كێتیه وه‌رزشیه‌كان ناوبراو پشتگیری قسه‌كانی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانی كرد رایگه‌یاند ئێمه‌ش هاتووین بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌ك دروست بكه‌ین به‌سه‌رجه‌م لایه‌كمان بتوانین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكه‌ین و خال له‌سه‌ر كه‌م و كورتیه‌كان دابنێین و كاری باشتر و خزمه‌ت پێشكه‌ش به‌شه‌قامی وه‌رزشی بكه‌ین ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان راشیگه‌یاند ئامانجی سه‌ره‌كی ئێمه‌ش ئه‌وه‌یه لهلیژنهكهمان پرۆژه یاسایی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی پێشكه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و ئۆلۆمپی به‌یاسا بكرێت ، پاشتر مه‌ردان خدر رایگه‌یاند هیواخوازین به‌سه‌رجه‌م لایه‌كمان به‌شداری له‌و پرۆژه یاسایه بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ده‌وله‌مه‌ندی بكه‌ین و ببێته خزمه‌تێك به‌شه‌قامی وه‌رزشی كوردستان، لهكۆتادا سه‌رۆكی لیژنه‌ی وه‌رزش و لاوان له‌په‌رله‌مانی كوردستان راشیگهیاندكهدهبێت كاره‌كان بهدووئاراستهدا دابرۆن یه‌كه‌م نابێت له‌كاتی كێشه‌ی دارایی لهههرێمهكهمان كاریگه‌ری له‌سه‌ر راوه‌ستاندنی چالاكیه وه‌رزشیه‌كان هه‌بێت ، خالی دووه‌م ده‌بێـت گرنگی به‌ژێر خانی وه‌رزشی بدرێت و كاری بۆ بكرێت تا وه‌رزش لهههرێمهكهمان قۆناغی زیاتر له‌به‌ره‌و پێشچوون به‌خۆوه‌ی ببینێت .
راگه‌یاندنی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان