شڤانشتایگەر بووە كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا

شڤانشتایگەر بووە كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا
رۆژنامەی بێلدی ئەڵمانی رایگەیاند: یواكیم لۆف راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بایرەن میونیخ باستیان شڤانشتایگەری دەستنیشانكرد بۆ وەرگرتنی ئەركی كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەشوێنی یاریزان فیلیپ لام كە وازی لە یاریكردنی نێودەوڵەتی هێنا لە دوای تەواوبوونی یارییەكانی مۆندیالی بەڕازیل كە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆجاری چوارەم لە مێژوویدا نازناوەكەی بەدەستهێنا.
رۆژنامەكە ئەوەشی راگەیاند: شڤانشتایگەر بەپێش هەرسێ یاریزان مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایرەن میونیخ و ماتس هۆملێس یاریزانی یانەی بروسیا دۆرتمۆند و سامی خزێرە یاریزانی یانەی ریال مەدرید كەوت، چونكە خاوەن ئەزموونی زیاترە لەئاستی نێودەوڵەتی دوای ئەوەی 108 یاری نێودەوڵەتی ئەنجامداوە.
باستیان شڤانشتایگەر كاپتنی ژمارە 21 لە مێژووی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لەو كاتەی لۆتەر ماتیۆس لە زۆرترین ژمارەی یاری كاپتنی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە لە 72 یاری نێودەولەتی ئەم ئەركەی وەرگرتووە.
Top