ئاواتەكانی فیرناندۆ تۆرێس لەگەڵ یانەی میلان

ئاواتەكانی فیرناندۆ تۆرێس لەگەڵ یانەی میلان
یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی بەفەرمی یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا فیرناندۆ تۆرێسی پێشكەش بەدەزگاكانی راگەیاندن كرد دوای ئەوەی بۆندێكی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشێوەی خواستن مۆركرد، تۆرێس رێگەی پێدرا لەیانەی (چێلسی)یەوە پەیوەندی بەیانەی (میلان)ـەوە بكات، چونكە لەدوای دوو ساڵی دیكە بۆندەكەی لەگەڵ یانەی چێلسی كۆتایی دێت و ئەوكات ئازاد دەبێت پەیوەندی بەخۆڕایی بەهەر یانەیەكەوە بكات.
تۆرێس لەكاتی سەردانیكردنی بۆ مۆزەخانەی یانەی میلان گوتی: من لێرەم بۆ ئەوەی زیاتر فێر بم و خۆم لەگەڵ كەش و هەوای خولی ئیتالیا رابێنم و ئەوەی لەتوانامدایە پێشكەشی یانەی میلان و هاندەرانی بكەم.
گوتیشی: شەرەفێكی گەورەیە بۆ من كە درێسی ژمارە 9 بپۆشم لەیانەی میلان كە چەندین یاریزانی ئەفسانەی ئەم یانەیە ئەم ژمارەیان وەرگرتووە، من زۆر بەپەرۆشم بۆ یاریكردن لە یاریگای سان سیرۆ.
لە كۆتایی لێدوانەكەی تۆرێس گوتی: هیوادارم وەك یاریزانێكی گەورەی یانەی میلان دەسكەوت و وێنەم لەم مۆزەخانەیە هەبێت.
Top