گەورەترین 10 بۆند لە وەرزی گواستنەوەی خولی ئینگلتەرا
1- لویس سوارێز: یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆرگوای لەیانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی چووە ریزی یانەی بەرشلۆنەی بەرامبەر بە 72 ملیۆن پاوەند كەئەوە گەورەترین بۆندە لەساڵی 2014 مۆركراوە، بەڵام سوارێز بەهۆی سزای فیفاوە ناتوانێت تا رۆژی 26/10/2014 لەگەڵ یانە تازەكەی یاری بكات .
2- ئەنخیل دی ماریا: یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەیانەی ریال مەدریدی ئیسپانی چووە ریزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر بە 59.7 ملیۆن پاوەند، ئەو بۆندە گەورەترین بۆندی فرۆشتنی یاریزانێكی یانەی ریال مەدریدە لە مێژوودا .
3- دێڤید لویز: یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل لەیانەی چێلسی ئینگلیزی چووە ریزی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی بەرامبەر بە 40 ملیۆن پاوەند، لویز بەمۆركردنی ئەو بۆندە بووە بەنرخترین یاریزانی هێلی بەرگری لە مێژوودا .
4- ئەلێكسیس سانشیز: یاریزانی هەڵبژاردەی چیلی لەیانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چووە ریزی یانەی ئەرسنالی ئینگلیزی بەرامبەر بە 35 ملیۆن پاوەند، سانشێز بووە بەنرخترین یاریزانی فرۆشراو لە مێژووی یانەی بەرشلۆنە.
5- دییگۆ كۆستا: یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەیانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدی ئیسپانی چووە ریزی یانەی چێلسی ئینگلیزی بەرامبەر بە 32 ملیۆن پاوەند، كۆستا توانی لەسێ هەفتەی یەكەمی خولی ئینگلتەرا ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات و تا ئێستا چوار گۆڵی تۆمار كردووە.
6- ئەلیاكیم مانگالا: یاریزانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لەیانەی پۆرتۆی پورتوگالی چووە ریزی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بەرامبەر بە 32 ملیۆن پاوەند : مانگالا تا ئێستا لەهیچ یارییەكی یانەی مان سیتی بەشداری نەكردووە.
7- سیسك فابریگاس : یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەیانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی چووە ریزی یانەی چێلسی ئینگلیزی بەرامبەر بە 30 ملیۆن پاوەند، فابریگاس لەیارییەكانی خولی ئینگلتەرا شارەزاییەكی باشی هەیە و ئێستا باشترین دروستكەری گۆڵە لەخولی ئینگلتەرا .
8- ئەندێر هێرێرا: یاریزانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەیانەی ئەتلەتیك بیلباوی ئیسپانی چووە ریزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر بە 28.8 ملیۆن پاوەند .
9- رۆمیلۆ لۆكاكۆ: یاریزانی هەڵبژاردەی بەلژیكا لەیانەی چێلسی ئینگلیزی چووە ریزی یانەی ئیڤەرتۆنی ئینگلیزی بەرامبەر بە 28 ملیۆن پاوەند، لەوەرزی رابردوو لۆكاكۆ بەشێوەی خواستن لەریزی یانەی ئیڤەرتۆن یاری دەكرد و ئێستاش بووە بەنرخترین یاریزان لەیانەی ناوبراودا.
10- لۆك شاو: یاریزانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەیانەی ساوسهامبتۆنی ئینگلیزی چووە ریزی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەرامبەر بە 27 ملیۆن پاوەند.
