باسكەی زاخۆ بۆ خولی عێراق ئامادەكاری دەكات
هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكرد كەوا لەم هەفتەیەدا راهێنەری رۆمانی ئیلینا ئۆجین كە لە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزیان پێشكەش كردووە لەگەڵ یانەی زاخۆ گەیشتۆتە رێككەوتن بۆ نوێكردنەوەی ماوەی گرێبەستەكەی و سەرپەرشتیكردنی مەشقی یانەی زاخۆ لە خولی نایابی باسكەی عێراقی.
سەرچاوە نزیكەكە لە یانەی زاخۆ ئەوەشی گوت: «یانەی زاخۆ و ئیلینە لەسەر هەموو شتێك رێككەوتن و ناوبراو سەرپەرشتی تیپی هەردوو خولی كوردستان و عێراقی یانەی زاخۆ دەكات، چونكە كەسێكی ئاكادیمییە و دەتوانێ ئاستی یانەی زاخۆ بەرز بكاتەوە، ئێمەش وەكو دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ هەموو پشتگیرییەكی دەكەین، بۆ ئەوەی یانەی زاخۆ لە هەردوو خولەكان كێبڕكێ لەگەڵ یانە گەورەكانی عێراق و كوردستاندا بكات، لە ئێستاشدا تیپەكەمان لە ئامادەكاری تەواودایە بۆ چوونە نێو كێبڕكێیەكانی وەرزی نوێی خولی عێراقی و كوردستان كە بڕیارە لەمانگەكانی داهاتوودا دەست پێبكات، هەموو ساڵێكیش یانەی زاخۆ لە خولەكان ژمارەیەكی گرنگ بووە.
