ماسكیرانۆ تا ساڵی 2018 لەیانەی بەرشلۆنە دەمێنێتەوە
لەدوای مۆركردنی بۆندە تازەكەی ماسكیرانۆ گوتی: من ئەو بۆندە تازەم مۆركرد و بەهیوای ئەوەم تا دواڕۆژی بۆندەكەم لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە بەردەوام بم. گوتیشی: من زۆر خۆشحاڵم بەمانەوە لەگەڵ ئەم یانە گەورەیە و لەگەڵ ئەو یاریزانانە كە هەموویان لێهاتوون، كارێكی زۆر خۆشە هەر كەسێك لەگەڵ هاوڕێكانی بۆ ماوەیەكی درێژخایەن یاری بكات، ئێمە هەست دەكەین ئەم وەرزە باشتر دەبێت، دوای ئەوەی لە وەرزی رابردوو تووشی چەند كێشەیەك بووین .
