مەهدی بنعەتیە بووە یاریزانی بایرەن میونیخ

مەهدی بنعەتیە بووە یاریزانی بایرەن میونیخ
هەردوو یانەی بایرەن میونیخی ئەڵمانی و رۆمای ئیتاڵی گەیشتنە رێككەوتن سەبارەت بەگواستنەوەی یاریزانی هەڵبژاردەی مەغریب مەهدی بنعەتیە لەیانەی رۆما بۆ یانەی بایرەن بۆ ماوەی پێنج وەرز بەرامبەر بە 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 4 ملیۆن یۆرۆ وەك مووچەی ساڵانە .
یانەی بایرەن میونیخ و راهێنەرەكەی پیپ گواردیۆلا ناچار بوون لە دوای یاریزانێكی لێهاتووی هێڵی بەرگری بگەڕێن، دوای ئەوەی یاریزانی ئیسپانی خافی مارتنیز تووشی پێكانێكی درێژخایەن هات، بنعەتیە داوای زیادەی مووچەی لە یانەی رۆما دەكرد، بۆ ئەوەی لەگەڵ یانەی گورگەكانی رۆما بەردەوام بێت، بەڵام بە بەردەوامی داواكارییەكەی رەتدەكرایەوە.
Top