یانه‌ی سلێمانی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ 7 یاریزاندا ئیمزاكرد
له لێدوانێكی تایبه‌تدا د. ئاراز نوری سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی به‌سایتی ره‌سمی یانه‌كه‌ی (sulyfc) راگه‌یاند ئه‌مرۆ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یاسینی گۆڵچی و هه‌رێم كه‌لاری و كارساز محه‌مه‌د ئاكۆ نوری و رێكان محه‌مه‌د و حه‌سه‌ن سابت و محه‌مه‌د معندا بۆ خولی عێراق ئه‌نجامداوه.
سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی سلێمانی ئاشكراشیكرد ئه‌مشه‌و یاخود سبه‌ینێ ساڵح رازی راهێنه‌ر ناوی ئه‌و یاریزانانه ده‌داته ئه‌و لیژنه‌یه‌ی كه‌له‌یانه‌ی سلێمانی به‌رپرسن له‌ئه‌نجامدانی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانانداو له‌ماوه‌ی یه‌ك تا دوو رۆژیشدا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانانه‌دا ئه‌نجامده‌ده‌ن .
له‌چه‌ند رۆژی رابردوودا د.ساڵح رازی راهێنه‌ر 16 یاریزانی نوێی به‌مه‌به‌ستی تاقیكردنه‌وه هێنایه سلێمانی و بریاریشه یانه‌ی سلێمانی ته‌واوی داواكاریه‌كانی راهێنه‌ر جێبه‌جێ بكات .
