یەكێتی تۆپی پێی كوردستان چەند بڕیارێكی دا
1- بڕیاردرا بە دەستنیشانكردنی (شوان رەئوف) وەكو بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی یەكێتیەكەمان.
2- زیادكردنی مووچەی مانگانەی بۆ (600000) شەش سەد هەزار دینار لە بەرواری (2014/9/1).
3- بانگهێشتكردنی نوێنەری یانەی شەنگال بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی یەكێتیەكەمان بۆ كاری پێویست بە تیپی تۆپی پێی یانەكەیان.
4- راگرتنی راهێنەری فۆتسالی كچان (مەزن محەمەد) بۆ دوو هەفتە لە یاوەرنەكردنی تیپەكەی لە چاڵاكی فۆتسالی كچان بەهۆی ئەنجامدانی یاری دۆستانە بەبێ ئاگاداری یەكێتیەكەمان و هەفتەی داهاتوو ئامادەی كۆبوونەوە بێت.
5- ئاگاداری سەرجەم بەرپرسان و راهێنەران دەكەینەوە كەس بۆی نییە بەناوی هەڵبژاردەكانی كوردستان لە تۆپی پێی و فۆتسال یاری بەفەرمی و دۆستانە ئەنجام بدات بە پێچەوانەوە تووشی سزای توند دەبێت.
6- دوو یاریزانی دەرەوەی هەرێم دەتوانی یاری بۆ یانەكان پلە نایاب و پلە یەك بكات بەمەرجی خوارەوەز
أ- پلە نایاب لە نێوان هەردوو قۆناغ دەتوانی گۆرانكاری بكات.
ب- پلە یەك لە دوای خولی هەشتەمی پلە یەك گۆرانكاری بكات.
7- خولی لاوان تەنیا یاریزانانی لە دایكبووی ساڵی (1995-1996) دەبێت.
8- خولی تازەپێگەیشتووان لە دایكبووی ساڵی (1997) بۆ سەرەوە دەتوانی یاری بكات.
9- یەك یاریزانی دەرەوەی هەرێم دەتوانی یاری بۆ خولەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان بكات، بەم مەرجی خوارەوە.
أ- دانیشتووی شارەكە بێت.
ب- پاسپۆرتی هەبێت.
10- یەك یاریزانی دەرەوەی هەرێم دەتوانی یاری بۆ یانەكانی بەشداربوو لە خولەكانی نایاب و پلە یەكی فۆتسالی كچان بكات.
11- راهێنەر و یاریدەرەی راهێنەرانی خولەكانی نایاب و پلە یەك پێویستە بروانامەی باوەرپێكراوی هەبێت.
12- راهێنەرانی گۆڵپارێزی خولی پلە یەك و نایاب پێویستە بروانامەی باوەرپێكراوی هەبێت.
13- خولێكی راهێنەرایەتی تایبەت بۆ :
أ- ئەوانەی بروانامەیان نییە دەكرێتەوە.
ب- بۆ راهێنەرانی فۆتسالی كچان.
14- راهێنەرانی تیپەكانی لاوان و تازەپێگەیشتووان پێویستە بروانامەی باوەرپێكراوی هەبێت.
