یانەی شێروانە هەوڵی رێكخستنی تیپەكەی دەدات

یانەی شێروانە هەوڵی رێكخستنی تیپەكەی دەدات
له‌ یاریگای‌ ( شێروانه‌ ) به‌ ئاماده‌بوونی‌ سكرتێرو لێپرسراوی‌ راگه‌یاندنی‌ یانه‌و ستافی‌ راهێنه‌رانی‌ یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ شێروانه‌و یاریزانانی‌ تۆپی‌ پێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی‌ مه‌شق و راهێنان و ئاماده‌كاری‌ یه‌كان بۆ وه‌رزی‌ نوێی‌ 2014-2015 ئه‌نجام درا .

له‌ كۆبونه‌وه‌ كه‌دا باس له‌ بارودۆخی‌ وه‌رزشی‌ كوردستان و یانه‌ی‌ وه‌رزشی‌ شێروانه‌و ئاماده‌كاری‌ یه‌كان بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ كرا و یاریزانان و ستافی‌ راهێنه‌رانیش داواكاری‌ و پێشنیاره‌كانییان ئاراسته‌ی‌ ده‌سته‌ی‌ كارگێری‌ كردو بریاریان دا به‌رواری‌ 27-8-2014 یه‌كه‌م یه‌كه‌ی‌ مه‌شق و راهێنانییان كاتژمێر5ی‌ ئێواره‌ له‌ یاریگای‌ (شێروانه‌ ) ئه‌نجام بده‌ن .


له‌ كۆبونه‌وه‌ كه‌دا سه‌رجه‌م یاریزانان بڕی‌ كۆتایی‌ گرێ به‌سته‌كانییان وه‌رگرت وبه‌م شێوه‌یه‌ یانه‌ی‌ شێروانه‌ پێش به‌شێكی‌ زۆری‌ یانه‌كانی‌ كوردستان توانی‌ مافی‌ یاریزانانی‌ بدات .

ئه‌وه‌ی‌ شایانی‌ باسه‌ له‌ تیرو پشكی‌ ئه‌م وه‌رزه‌ی‌ خوولی‌ نایابی‌ كوردستان دا له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌م دا شێروانه‌ میوانداری‌ دهۆك ده‌كات .

راگه‌یاندنی یانه‌ی شێروانه‌ .
Top