شاندی یانەی هەولێر گەیشتە لوبنان
ئەم یارییە رۆژی سێشەممە (26/8) لە یاریگەی صەیدا كاتژمێر 7.30 ئێوارە بە كاتی كوردستان یاری هات-ی قۆناغی 8ی جامی یەكێتی ئاسیا ئەنجام دەدرێت.
شاندەكە لە 26 كەس پێكهاتووە، كە بریتین لە (عومەر سەلیم، رێبین رەمزی، ئەیوب ئۆدیشۆ، جەلیل زێدان، د.عەبدولخالق محەمەد، عامر سابت، پوشۆ خەسرۆ، یاریزانەكان (جەلال حەسەن، نەریمان خدر، هەردی سیامند، عەلی فائز، كۆسرەت بایز، میران خەسرۆ، بورهان جومعە، نەدیم سەباغ، ڤیكتۆر، ئەحمەد محەمەد، سەعد عەبدولئەمیر، نەبیل سەباح، حاتم زێدان، هەڵگورد مەلا محەمەد، هوار مەلا محەمەد، ئەمجەد رازی، لوئەی سەلاح، محەمەد جەفال) و هەروەها رۆژی شەممە هەردوو یاریزان (سیروان خدر، بارزان شێرزاد) پەیوەندی بە شاندی یانەی هەولێر دەكەن لە لووبنان.
هەر ئەمرۆ پێنجشەممە یانەی هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی لە لوبنان ئەنجامدا و ماوەی یەك كاتژمێر و نیوی خایاند.
رێبین رەمزی- لوبنان
