شێوازی دابەشكردنی یانەكانی خولی عێراق گۆرا
١- هەر ٤ یانەکەی کوردستان (سلێمانی - هەولێر - دهۆک - زاخۆ ) بە یەکسانی بەسەر هەردوو کۆمەڵەکەدا دابەشدەکرێن بە شێوەیەک کە دهۆک و زاخۆ نەکەونە کۆمەڵەیەکەوە.
٢- هەر ١٠ یانەکەی شاری بەغداد بە یەکسانی بەسەر هەردوو کۆمەڵەکەدا دابەشدەکرێن بە شێوەیەک کە هەریەکە لە چوار یانە جەماوەریەکە (زەورا - شورتە - تەڵەبە- جەویە ) دوو دوو لە کۆەمەڵەیەکدا بن.
٣- هەر ٦ یانەکەی باشوور بەسەر هەردوو کۆمەڵەکەدا دابەشدەکرێت بە شێوازێک کە هەر یەکە لە یانەکانی (مینا - نەفت جنوب بەسرە ) و ( نەجەف - نەفتی ناوەڕاست نەجەف ) و (نەفت میسان - کەربەلا ) بە جیا جیا دەکەونە هەردوو کۆمەڵەکەوە .. واتە هەر شارێک جگە لە بغداد ئەگەر دوو یانەی لە خوولی عێراقدا هەبێت دەکەونە دوو کۆمەڵەی جیاوازەوە.
