هەولێر سەركەوتنێكی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای خۆی تۆمار كرد
ئەم یارییە دەستەی ناوبژیوانی سەنگافوری بەرێوە دەبرد.
لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا یاریزانانی یانەی هەولێر بەتەواوی كۆنترۆڵی نێو یاریگایان كرد و چەندین هێرشی مەترسیداریان لە دەستدا تا لە خولەكی 44 یاریزان ئەمجەد رازی توانی گۆڵی یەكەم بۆ یانەكەی بە لێدانێكی سەری جوان تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یارییەكە بەم ئەنجامە تەواو بوو.
لە گێمی دووەمی یارییەكەدا یانەی هانۆی هەوڵی دا بگرێتەوە نێو كەش و هەوای یارییەكە، بەڵام یاریزانانی یانەی هەولێر بەردەوام بوون لە ئاست بەرزكەیان و توانیان پاریزگاری لەم گۆڵە بكەن تا ناوبژیوانی یارییەكە فیكەی تەواوبوونی یارییەكەی لێدا بەسەركەوتنی یانەی هەولێر بە ئەمجامی (1-0) گۆڵ.
وا بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی سەیدا میوانداری یانەی تی تی هانۆی ڤێتنامی بكات.
رێبین رەمزی - ڤێتنام
