پازدەی ئەیلول وادەی دەستپێکردنی خولەکانی کوردستان دیاریدەکرێت

پازدەی ئەیلول وادەی دەستپێکردنی خولەکانی کوردستان دیاریدەکرێت
سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئاشکرایکرد، رۆژی 15 مانگی داهاتوو هەوڵدەدەن وادەی دەستپێکردنی خولەکانی وەرزی نوێی تۆپی پێی کوردستان دیاریی بکەن.
سەفین کانەبی بە سایتی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستانی گوت: "لێرەو لەوێ و لە هەندێک دەزگەی راگەیاندن و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا وادەی خولەکانی کوردستان لە وەرزی نوێدا قسەوباسی لەسەر دەکرێت و هەندێک رێکەوتی هەڵەش باسکراوە بۆ دەستپێکردنی خولەکان، بەڵام ئێمە رایدەگەیەنین، رۆژی 15ی مانگی ئەیلولی داهاتوو لە کۆبوونەوەی یەکێتیی تۆپی پێدا وادەی دەستپێکردنی خولەکانی کوردستان دیاری دەکەین.
شەممەی رابردوو کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان ئەنجامدرا و تێیدا تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولەکانی تۆپی پێی کوردستانیش ئەنجامدرا، بەڵام وادەی دەستپێکردنی خولەکان دیاریی نەکرا.
Top