كۆنگرەی هونەری و رۆژنامەنووسی یارییەكەی هەولێر و هانۆی ڤێتنامی ئەنجامدرا
دەستەی ناوبژیوانی یارییەكە هەریەكە لە سەنگافوری ناوبژیوانی ناوەڕاست( محەمەد تاج جعفەری) و سەنگافوری یاریدەدەری یەكەم(لی لینگ) و یاریدەدەری دووەم سەنگافوری (رۆنی مین) و ناوبژیوان چوارەم (عەبدولواحید)ی مالیزی یارییەكە بەرێوە دەبن.
دوای تەواوبوونی كۆنگرەی هونەری كۆنگرەی رۆژنامەنووسی یارییەكە ئەنجام دەدرا، كە تیاییدا لە یانەی هەولێر هەریەكە لە عومەر سەلیم بەرێوەبەری تیپ و ئەیوب ئۆدیشۆ راهێنەر و جەلال حەسەن گۆڵچی ئامادەی بوون.
سەرەتا ئەیوب ئۆدیشۆ: جیاوازی ئێمە و یانەی هانۆی لەوەیە، كە یانەی هەولێر لەگەڵ تەواونەكردنی یارییەكانی خولی عێراق نەیتوانیوە یاری ئەنجام بدات بەڵام یانەی هانۆی لە یاریكردن لە خولی ڤێتنام بەردەوام بووە بۆیە ئەم خاڵێكە لە بەرژەوەندی ئەم یانەیە، بەڵام من هیچ خاڵی لاواز یاخود كێشەم لە تیپەكەم نییە و متمانەیەكی تەواوم بە یاریزانانی یانەی هەولێر هەیە، كە دەتوانن لەم یاریینە ئەنجامێكی باش بە دەستبهێنین و هەروەها یانەی هانۆی خاوەنی چەندنین یاریزانی بە توانایە چ لە رووی پیشەگەر یاخود یاریزانی ڤێتنامی، من لە دژی یانەیەك یاری دەكەم نەوەك لە دژی یاریزانێكی دیاریكراوە بۆیە بەیەك چاو سەیری هەموو یاریزانەكانی یانەی هانۆی دەكەم.
لە كۆتایی قسەكانیدا ئەیوب ئۆدیشۆ گوتی: تەنیا كێشەیەكی بچووكم هەبوو ئەویش كاریگەری لەسەر تیپەكەم ناكات كاتێك دوو یاریزانی پیشەگەری ئیسپانی بە هۆكاری جیاواز نەیانتوانی یاوەری شاندەكە بن، بەڵام وەرەی یاریزانان زۆر بەرزە و هەوڵ دەدەین دڵی جەماوەرەكەمان خۆش بكەین.
رێبین رەمزی - ڤێتنام
