رۆژی یەكشەممە لە یەكێك لە یاریگاكانی ڤێتنام یانەی هەولێر یەكەم یەكەی مەشقی خۆی بەسەركردایەتی راهێنەر ئەیوب ئۆدیشۆ ئەمجامدا، بە بەشداریكردَنی گشت یاریزانەكان، لەم یەكە مەشقیە راهێنەر هەوڵیدا چەند پلانێك لە نێو یاریگا جێبەجێبكات و هەروەها چۆنیەتی راهاتنی یاریزانان لە كەش و هەوای وڵاتی ڤێتنام، چونكە كەش و هەوایەكی یەكجار گەرمی هەیە و (شی) زۆر بەرزە ئەم یەكە مەشقیە 2 كاتژمێری خایاند.
لە لایەكی ترەوە وا بڕیارە سبەی یەكشەممە كاتژمێر(2) بە كاتی ڤێتنام كۆنگرەی هونەری ئەنجام بدرێت و پاشان كاتژمێر (3) كۆنگرەی رۆژنامەنووسی و هەروەها كاتژمێر (7.30) یانەی هەولێر دواین یەكەی مەشقی خۆی لە یاریگای یارییەكە ئەنجام بدات.
رێبین رەمزی - ڤێتنام