خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بە دوو گرووپ ئەنجامدەدرێت

خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بە دوو گرووپ ئەنجامدەدرێت
شەممە تیروپشکی خولی یانە پلە دووەکانی کوردستان بۆ وەرزی نوێ ئەنجامدرا و تیپە بەشداربووەکانیش کران بە دوو گرووپەوە
لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، تیروپشکی یارییەکانی وەرزی نوێی خولی یانە پلە دووەکان کوردستان ئەنجامدرا و یانە بەشداربووەکان بەسەر دوو گرووپدا دابەشکران.
ئەنجامی تیروپشکەکە و یارییەکانی هەفتەی یەکەم بەمجۆرە بوو، کە بەبەشداریی 18 یانە بەڕێوەدەچێت:
گرووپی یەکەم:
خەبات – چەمچەماڵ یاریگەی خەبات
دووز – گازی باکوور یاریگەی دووز
جیهان – شەقڵاوە یاریگەی جیهان
رانیە – خانەقین یاریگەی رانیە
سەیدسادق (چاوەڕوان دەبێت).
گرووپی دووەم:
مەخموور – دووەمی خولی پلە سێ ، یاریگەی مەخموور
کەیوان – ئاسۆ یاریگەی کەیوان
بەردەڕەش – کفری یاریگەی بەردەڕەش
یەکەمی خولی پلە سێ –ئاکرێ ، یاریگەی یەکەمی خولی پلە سێ
پیشەسازی (چاوەڕوان دەبێت).
Top