یاریی جامی سوپەری کوردستان لە هەولێر دەکرێت

یاریی جامی سوپەری کوردستان لە هەولێر دەکرێت
شەممە یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان تیروپشکی بۆ ئەو یاریگەیە کرد کە یاریی جامی سوپەری کوردستانی تێدا ئەنجامدەدرێت و یاریگەی فڕەنسۆ هەریری یارییەکە لەخۆدەگرێت.
ئە‌مڕۆ شەممە‌ لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی ساڵانەی یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان تیروپشک بۆ ئەو یاریگەیە کرا، کە یاریی جامی سوپەری کوردستان لە تۆپی پێ لەخۆدەگرێت، لە ئەنجامی تیروپشکەکەدا یاریگەی فڕەنسۆ هەریری، کە یاریگەی یانەی هەولێرە، یارییەکە لەخۆدەگرێت.
لە یاریی جامی سوپەری کوردستاندا یانەی زێرەڤانی پاڵەوانی خولی نایاب و جامی کوردستانی وەرزی رابردوو، لەگەڵ یانەی هەولێر، خاوەن پلەی دووەمی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان بەیەکدەگەن.
هێشتاش کاتی بەڕێوەچوونی یارییەکە دیارینەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە 15-9-2014 لەگەڵ راگەیاندنی وادەی دەستپێکی خولەکانی دیکەی کوردستان، وادەی یاریی جامی سوپەریش ئاشکرابکرێت، کە واباوە پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی خولی نایاب یارییەکە ئەنجامبدرێت.
Top