شاندی هەولێر گەیشتە ڤێتنام
وا بڕیارە ئەمرۆ یەكشەممە یانەی هەولێر یەكەم مەشقی خۆی لە وڵاتی ڤێتنام ئەنجام بدات.
شاندەكە بە سەرۆكایەتی د.عەبدوڵڵا مەجید و لە 26 كەس پێكهاتووە، (عومەر سەلیم (بەرێوەبەری تیپ)، رێبین رەمزی (رێكخەری راگەیاندن)، ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، جەلیل زێدان (راهێنەری گۆڵچی)، عامر سابت (كارگێری)، پوشۆ خەسرەو (كارگێری)، عەبدولخالق محەمەد (پزیشك)، یاریزانان (جەلال حەسەن، نەریمان خدر، كۆسرەت بایز، هەردی سیامند، میران خەسرۆ، عەلی فائز، بورهان جومعە، نەدیم سەباغ، هەڵگورد مەلا محەمەد، هاوار مەلا محەمەد، نەبیل سەباح، سەعد عەبدولئەمیر، ڤیكتۆر، محەمەد جەفال، لوئەی سەڵاح، ئەمجەد رازی، ئەحمەد محەمەد، حاتم زێدان).
بەهۆی ونبوونی پاسپۆرتی یاریزان دیار رەحمان نەیتوانی یاوەری شاندەكە بێت و سەرهەنگ موحسین بەهۆی پێكان و یاریزان ئیڤان كارێل بەهۆی بوونی كێشەی دەستبەرداربوونی لەگەڵ یانە یۆنانیەكە و یاریزان گۆتۆر بەهۆی بوونی كێشەیەكی تایبەت بەخۆی نەیانتوانی یاوەری شاندەكە بن.
رێبین رەمزی - ڤێتنام
