دوو یاریزانی هەولێر چوونە زێرەڤانی

دوو یاریزانی هەولێر چوونە زێرەڤانی
دوای ئەوەی یانەی هەولێر بەفەرمی بڕیاری دا گۆرانكاری لە تیپی تۆپی پێی خولی كوردستان بكات، هەردوو یاریزانی یانەی هەولێر هونەر ئەحمەد و میران كەریم رێكەوتنیان لەگەڵ یانەی زێرەڤانی مۆركردووە بەمەبەستی یاریكردنیان لە ریزی ئەم یانەیە بۆ وەرزی داهاتووی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی پێی.
ئەمە شەشەم یاریزانی یانەی هەولێرە لەم وەرزدە تیپی دووەمی یانەكە جێدەهێڵێت روو لە یانەیەكی تر دەكات دوای ئەوەی هەر چوار یاریزان (عیماد ئەسعەد، نیاز محەمەد، تاڵیب رەقیب، شێرزاد محەمەد) چوونە یانەی پێشمەرگەی هەولێر.
Top