شاندی هەولێر بەرەو ڤێتنام بەرێكەوت
شاندە بە سەرۆكایەتی د.عەبدوڵڵا مەجید و لە 26 كەس پێكهاتووە، (عومەر سەلیم (بەرێوەبەری تیپ)، رێبین رەمزی (رێكخەری راگەیاندن)، ئەیوب ئۆدیشۆ (راهێنەر)، جەلیل زێدان (راهێنەری گۆڵچی)، عامر سابت (كارگێری)، پوشۆ خەسرەو (كارگێری)، عەبدولخالق محەمەد (پزیشك)، یاریزانان (جەلال حەسەن، نەریمان خدر، كۆسرەت بایز، هەردی سیامند، میران خەسرۆ، عەلی فائز، بورهان جومعە، نەدیم سەباغ، هەڵگورد مەلا محەمەد، هاوار مەلا محەمەد، نەبیل سەباح، سەعد عەبدولئەمیر، ڤیكتۆر، محەمەد جەفال، لوئەی سەڵاح، ئەمجەد رازی، ئەحمەد محەمەد، حاتم زێدان).
بەهۆی ونبوونی پاسپۆرتی یاریزان دیار رەحمان نەیتوانی یاوەری شاندەكە بێت و سەرهەنگ موحسین بەهۆی پێكان و یاریزان ئیڤان كارێل بەهۆی بوونی كێشەی دەستبەرداربوونی لەگەڵ یانە یۆنانیەكە نەیتوانی لەگەڵ شاندەكە گەشت بكات و یاریزان گۆتۆر بەهۆی بوونی كێشەیەكی تایبەت بەخۆی نەیتوانی یاوەری شاندەكە بێت.
وا بڕیارە شاندی یانەی هەولێر رۆژی شەممە لەگەڵ گەیشتنی بۆ ڤێتنام یەكەم یەكەی مەشقی خۆی ڤێتنام ئەنجام بدات و رۆژی سێشەممە كاتژمێر (3.30) خولەكی ئێوارە بە كاتی كوردستان یانەی هەولێر رووبەرووی یانەی هانۆی تی تی ڤێتنامی دەبێتەوە لە چوارچێوەی یارییەكانی چوونی قۆناغی 8 پاڵەوانێتی جامی یەكێتی ئاسیا.
رێبین رەمزی
