سەمیر بابۆ بەفەرمی لەگەل پێشمەرگەی هەولێر كاردەكات

سەمیر بابۆ بەفەرمی لەگەل پێشمەرگەی هەولێر كاردەكات
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان، دەستەی كارگێڕیی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ دەستەی راهێنەرانی یانەی هەولێر مۆركرد، هەریەك لە سەمیر بابۆ وەكو ڕاهێنەرو ئەبوبەكر ئەنوەر وەكو یاریدەدەر و كەیفی عەبدولرەحمان وەكو ڕاهێنەری هێزی جەستەیی وعەبدولخالق مەحمود وەكو ڕاهێنەری گۆڵچیان دەست بەركار دەبن لە یانەكە بۆماوەی چوار وەرز، لە بارەی دەست نیشان كردنیان لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكەش سەمیر بابۆ ڕاهێنەری تازەی یانەی پێشمەرگەی هەولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی» ئێمە وەكو ستافی ڕاهێنەرانی یانەی هەولێر بەفەرمی پەیوەندیمان كردوە بە یانەی پێشمەرگەی هەولێرو بۆ ماوەی چوار وەرز لەگەڵ ئەم یانەیە بەردەوام دەبین، گوتیشی « ئێمە بەرنامەی تایبەتی خۆمان هەیە بۆ گۆڕانكاری لە ریزی یانەی پێشمەرگە و هەموو كارێك دەكەین بۆ بەدەست هێنانی ئەنجامی باش، هەوڵیش دەدەین كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانا و بە ئەزموون پەلكێشی یانەكەمان بكەین بۆ ئەوەی لە خولی نایابی كوردستان كێبڕكێی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بكەین، بەڵام ئێمە زیاتر پشت بەو یاریزانانە دەبەستین كە بگونجێت لەگەڵ مەشقەكانی ئێمەو كارگێڕیی یانەكەمان، تاكو ئێستاش بەفەرمی قسەمان لەگەڵ هیچ یاریزانێك نەكردووە، لە باڕەی بڕی پارەی گرێبەستی خۆیان لە یانەكە، سەمیر ئامادەنەبوو هیچ زانیارییەك لەسەر بڕی بۆندەكەیان ئاشكرا بكات، گوتی « ئەوە پەیوەندی بە ئێمە و دەستەی كارگێڕیی یانەكە هەیە.
Top