یاریزانانی زاخۆ لەسەر كاغەزی سپی گرێبەست واژوو دەكەن

یاریزانانی زاخۆ لەسەر كاغەزی سپی گرێبەست واژوو دەكەن
بەمەبەستی بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، دوای ئەوەی ئەم وەزرە هیچ یانەیەكی عێراقی نەیتوانی نازناوەكە بەرز بكاتەوە بەهۆی كێشە ئەمنییەكانی ژمارەیەك لە شارەكانی عێراقی، بەڵام لە ئێستاشدا یانەكانی بەشدار لە خولەكە لە ئامادەكاری و كێبڕكێدان بۆ مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانانی عێراقی، یانەی زاخۆش وەكو سەرجەم یانەكانی تری عێراق بەردەوامە لە بەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەی و بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە بۆ وەرزی نوێ، گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان(یونس شوكر، ستار یاسینی یاریزانی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق و یانەی كەركوك، ئەحمەد حوسێن لە یانەی شورتە) مۆركردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئەم یاریزانانە بتوانێ ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێ، لە بارەی مۆركردنی گرێبەستیش لەگەڵ ئەم یاریزانانە خەلیل ئەحمەد سكرتێری یانەی وەرزشی زاخۆ بۆگۆڤاری گوڵانی راگەیاند و گوتی» ئێمە بەردەوامین لەبەهێز كردنی ریزی پێكهاتەی یانەكەمان بۆ خولی عێراقی لە ئێستاشدا هەریەك لە یاریزانان یونس شوكر و ستاریاسین لە یانەی كەركوك و ئەحمەدحوسێن لە یانەی شورتە بەفەرمی گرێبەستیان بۆماوەی یەك وەرز لەگەڵ ئێمە كردووە هەر سێ یاریزانانی ناوبراویش لەسەر كاغەزی سپی گرێبەستیان لەگەڵ ئێمە مۆركردووە هەوڵ دەدەین لە داهاتوو یاریزانی بەتواناتریش بهێنیە ریزی یانەكەمان.
Top