هەڵبژاردەی كوردستان پلەی دووەمی پاڵەوانێتیی نۆروەی كۆپی بە دەستهێنا

هەڵبژاردەی كوردستان پلەی دووەمی پاڵەوانێتیی نۆروەی كۆپی بە دەستهێنا
لە وڵاتی نەرویج كۆتایی بە پاڵەوانێتی (norway cup) هات، كە پاڵەوانێتییەكە ساڵانە لەم وڵاتە ئەنجام دەدرێت لەسەر ئاستی لاوان و تازەپێگەیشتووان، كە تیایدا زیاتر لە 160 یانە بەشداری تیایدا دەكەن و یەكێك لە بەشداربووەكان هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان بوو، كە توانی بگاتە یاریی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە و پلەی دووەم بە دەستبهێنێت دوای ئەوەی لە یاریی كۆتایی بە ئەنجامی (4-3) گۆڵ بەرانبەر تیپی كامپالای (ئۆگەندی) دۆرا.

هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لەم پاڵەوانێتیەدا لە كۆمەڵەی (22) یاری دەكرد و توانی پێشەنگی كۆمەڵەكە بۆ خۆی مسۆگەر بكات دوای بە دەستهێنانی سێ سەركەوتن و ئەنجامەكانی لەم كۆمەڵەیە بەمشێوەیە بوو.
لاوانی كوردستان - مۆدۆم 3-0
لاوانی كوردستان - ئاسكۆی 4-0
لاوانی كوردستان - هۆیبرایتن 5-0
قۆناغی 64
لاوانی كوردستان - لانگهۆس 9-0
قۆناغی 32
لاوانی كوردستان - برۆنۆیسۆند 4-0
قۆناغی 16
لاوانی كوردستان - سكید 3-1
قۆناغی 8
لاوانی كوردستان - بریمنیس 3-0
یاری پێش كۆتایی
لاوانی كوردستان - هۆلملیا 3-0
یاری كۆتایی
لاوانی كوردستان - تیپی كامپالا ئۆگەندا 3-4
چەند سەرژمێرێكی تایبەت بە بەشداریكردنی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لەم پاڵەوانێتیە
هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان 9 یاری ئەنجامدا سەركەوتنی لە (8) یاری بە دەستهێنا تەنیا لە یەك یاری تووشی دۆڕان هات.
توانی (37)گۆڵ تۆماربكات بە رێژەی (4.1%) لە هەر یارییەك و تەنیا (5) گۆڵی لێ تۆماركراوە.
گۆڵەكانی هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان لە رێگەی ئەم یاریزانانە تۆمار كراوە.
ئاسۆ رۆستەم 12 گۆڵ
بەڵێن وەشیار 6 گۆڵ
سەردار یاسین 4 گۆڵ
عومەر عومەر بیبۆ 4 گۆڵ
بەرهەم عەلی 2 گۆڵ
عومەر عەبدولكەریم 2 گۆڵ
نیاز مەغدید 2 گۆڵ
زانا كامەران 1 گۆڵ
غەیاس فەخرەدەین 2 گۆڵ
پێشەوا عەزیز 1 گۆڵ
لەهوین مەهدی 1 گۆڵ
هەردوو راهێنەر سەردار ساڵح و یوسف كاكی ئەركی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردەی لاوانی كوردستانیان دەكرد و سەلاح حوسێن سەرپەرشتیاری تیپەكە بوو.
جێگەی باسە سەرۆكی یەكێتیی تۆپی پێی كوردستان بە بۆنەی بە دەستهێنانی پلەی دووەم بڕیاری دا هەڵبژاردەی لاوانی كوردستان خەڵات بكات، چونكە ئەنجامێكی یەكجار باشیان بە دەستهێناوە و هەروەها لە پاڵەوانێتی رابردوو هەڵبژاردەی كوردستان پلەی سێیەمی بە دەستهێنابوو.
Top