بەفەرمی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی ئیسپانی مۆركرد

بەفەرمی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی ئیسپانی مۆركرد
شەوی چوارشەممە لە شاری هەولێر دەستەی كارگێری یانەی هەولێر بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ سێ یاریزانی پیشەگەری ئیسپانی و راهێنەری لێهاتووی جەستەیی ئیسپانی مۆركرد.
هەریەكە لە د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانە و بەرپرسی راگەیاندنی یانە لەگەڵ یاریزانان و بەرێوەبەری كارەكانی یاریزانەكان كۆبوونەوە، بەفەرمی گرێبەستیان مۆركرد و یاریزانەكان بۆ ماوەی شەش مانگ بوونە یاریزانی یانەی هەولێر لە جامی یەكێتی ئاسیا و خولی عێراق یاری دەكەن و دوای تەواوبوونی گرێبەستەكە ئەگەر یانەی هەولێر ئارەزووی نوێكردنەوەی گرێبەستەكە هەبوو ئەوە تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەكە نوێدەكرێتەوە.
ئەو یاریزانانی، كە یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ مۆركردن بریتین لە:
1- ئیڤان كارێل له هێڵی هێرشبەر یاری دەكات رەگەزنامەی ئیسپانی.
2- ڤیكتۆر مانویل له هێڵی ناوەراست یاری دەكات رەگەزنامەی ئیسپانی و ئەرژەنتینی
3- خۆرخی جۆتۆر پلاس له هێڵی بەرگری یاری دەكات رەگەزنامەی ئیسپانی.
هەروەها دەستەی كارگێری یانەكە بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ راهێنەری لێهاتووی جەستەیی ئیسپانی ئەلبێرتۆ مارتێنێز مۆركرد.
وا بڕیارە رۆژی چوارشەممە یاریزانەكان یەكەم یەكەی مەشقی خۆیان لەگەڵ یانەكە ئەنجام بدەن.
ماڵپەری فەرمی یانەی هەولێر
Top