يه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی ده‌داته‌ ناوبژیوانێكی كورد

يه‌كێتی شه‌تره‌نجی نێوده‌وڵه‌تی بڕوانامه‌ی ناوبژیوانی ده‌داته‌ ناوبژیوانێكی كورد
دوای ئه‌وه‌ی ناوبژیوانی كورد به‌شداریكرد له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج له‌ وڵاتی جۆرجیا، یه‌كێتی نیوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نج بڕوانامه‌یه‌كی نۆرمی پێ به‌خشی.
هاوار حه‌مه‌ساڵح ئه‌و ناوبژیوانه‌یه‌ كه‌ به‌یاوه‌ری یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌شداری كرد له‌ پاڵه‌وانێتی نانا ئه‌لیكساندریای نێوده‌وڵه‌تی و دوای به‌ڕیوه‌بردنی ركابه‌رییه‌كانی گرۆپێك، توانی بڕوانامه‌ی (Norm ) به‌ده‌ستبێنێت و له‌لایه‌ن ( FIDA) وه‌ پێی به‌خشرا، هاوار حه‌مه‌ساڵح له‌باره‌ی پاله‌وانێتییه‌كه‌و بڕوانامه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه‌ ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ له‌لایه‌ن یه‌كیتی نیوده‌وڵه‌تی شه‌تره‌نجه‌وه‌ دانی پێنراوه‌ و ساڵانه‌ وڵاتی جۆرجیا رێكی ده‌خات، كه‌ شه‌تره‌نجزانانی خاوه‌ن بروانامه‌ی (GM ) و (IM ) و ریتینگی به‌رز به‌شداری ده‌كه‌ن، له‌ نۆیه‌مین پاڵه‌وانیتی ئه‌مجاره‌ش به‌شداری ناوبژیوانێتیم كرد و توانیم بڕوانامه‌ی ( Norm) له‌لایه‌ن داتۆی ناوبژیوانی گشتی ئه‌و پاله‌وانێتییه‌وه‌ وه‌رگرم، ئێستاش پاڵیوراوم بۆ بروانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ ئاینده‌دا خۆم ئاماده‌ ده‌كه‌م بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی بڕوانامه‌ نیوده‌وڵه‌تییه‌كه‌.
جۆرجیا: هاوار مورتكه‌ی
Top