هه‌ردوو بێژه‌ری وه‌رزشی جه‌لال په‌رێشان و سالار جه‌لال رێزیان لێنرا

هه‌ردوو بێژه‌ری وه‌رزشی جه‌لال په‌رێشان و سالار جه‌لال رێزیان لێنرا
ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان هه‌ردوو بێژه‌ری به‌ناوبانگی وه‌رزشی شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان رێزیان لێنرا.
وه‌كو ڕێزگرتنێك له‌ ماندوو بوونی هه‌ردوو بێژه‌ری ناوبراو له‌ یارییه‌كانی جامی جیهانی 2014ـی به‌رازیل كه‌ ته‌واوی یاریه‌كانی ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تیان به‌ زمانی شیرینی كوردی گواسته‌وه‌ و ته‌واوی ورده‌كاریه‌كان و زانیاریه‌كانیان بۆ هاونیشتیمانیان ده‌گه‌واسته‌وه‌، بۆیه‌ رێزگرتنی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ رێزگرتنه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندنی وه‌رزشی كوردستان.
سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سوپاسی هه‌ردوو بێژه‌ری ناوبراوی كرد و ته‌واوی هه‌ول و كاره‌كانیانی به‌رز نرخاند و پاداشت و رێزگرتنی ئه‌و ماندووبوونیانی پێشكه‌ش به‌ هه‌ردووكیان كرد و ئه‌وانیش له‌لای خۆیانه‌وه‌ سوپاسی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانیان كرد و هیواداربوون به‌رده‌وام بێت له‌ پاڵپشتیكردنی وه‌رزشوانان و وه‌رزش دۆستان.
ماڵپەری فەرمی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان
Top