میسی بووە باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2014

میسی بووە باشترین یاریزانی جامی جیهانی 2014
دوای تەواوبوونی یارییەكانی جامی جیهانی 2014، كە هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ جاری چوارەم توانی نازناوی پاڵەوانێتیەكە بباتەوە، لێژنەی هونەری یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڕیاری دا یاریزان لێونێل میسی بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە دەستنیشان بكات دوای ئەوەی لە 7 یاری بەشداری كرد و 4 گۆڵی تۆماركردووە و هەڵبژاردەكەی گەیاندە یاری كۆتایی پاڵەوانێتیەكە.
میسی 7 یاری ئەنجامداوە و 4 گۆڵی تۆماركردووە و 693 خولەك یاری كردووە و گۆڵێكی دروستكردووە و 26 تۆپی لە نێو هێڵی سزای داوە و 6 فاوڵی لە دژی گیراوە و هیچ كارتێكی زەرد و سووری وەرنەگرتووە و لە چوار یاری لە كۆی 7 یاری بە باشترین یاریزانی یارییە دەستنیشانكراوە.
و یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مۆلەر بە دووەم باشترین یاریزانی پاڵەوانێتیەكە دەستنیشان كرا.
رێبین رەمزی
Top