مانۆیل نۆێر بووە باشترین گۆڵچی جامی جیهانی

مانۆیل نۆێر بووە باشترین گۆڵچی جامی جیهانی
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەفەرمی گۆڵچی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مانوێل نوێر بە باشترین گۆڵچی پاڵەوانێتیەكە دەستنیشان كرا دوای ئەوەی رۆڵێكی باڵای هەبوو لە بەدەستهێنانی جامی جیهانی 2014 بۆ هەڵبژاردەكەی بۆ جاری چوارەم، مانوێل نوێر لە 7 یاری وەكو یاریزانی سەرەكی بەشداری كرد تەنیا 4 گۆڵی لێ تۆماركراوە لەگەڵ هەڵبژاردەكانی (گانا (2) گۆڵ، جەزائیر، بەرازیل) و لە 4 یاری گۆڵی لێ تۆمارنەكراوە ئەویش لە یارییەكانی (ئەرژەنتین، پورتوگال، ئەمەریكا، فەرەنسا).
مانۆێل نۆێر 690 خولەك یاری كردووە و 9 تۆپی مەترسیداری دوورخستیتەوە و لە (86.2%) تۆپی كاریگەری گەراندیتەوە و لە (82.2%) پاسی تەواوی داوە و هیچ كارتێكی زەرد و سووری وەرنەگرتووە و هیچ هەڵەیەكی كوشندەی ئەنجام نەداوە.
جێگەی باسە لە جامی جیهانی 2010 گۆڵچی هەڵبژاردەی ئیسپانیا ئیكەر كاسیاس بە باشترین گۆڵچی دەستنیشان كرا.
رێبین رەمزی
Top