پۆل بۆگبا بووە باشترین یاریزانی لاو لە مۆندیال

پۆل بۆگبا بووە باشترین یاریزانی لاو لە مۆندیال
لێژنەی هونەری یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) بڕیاری دا، كە ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یۆڤانتۆس پۆل بۆگبا بە باشترین یاریزانی لاو لە جامی جیهانی 2014 دەستنیشان بكات دوای ركابەرییەكی بەهێز لەگەڵ هەردوو یاریزانی فەرەنسی ڤاران و هۆڵەندنی ممفیس دیبای، هۆكاری دەستنیشانكردنی ئەم یاریزانە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە رۆڵێكی باڵای هەبوو لە گەیشتنی هەڵبژاردەكەی بۆ قۆناغی هەشت دوای ئەوەی توانی گۆڵێكی كارێگەر لە هەڵبژاردەی نێجیریا تۆمار بكات و هەروەها لە (80%) پاسەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەی فەرەنسا راست بوو و 354 خولەك یاری لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەنجامداوە، ئەم رێنماییە بووتە هۆكاری دەستنیشانكردنی باشترین یاریزان.
1- دەبێت یاریزان تەمەنی لە خوار 21 ساڵ بێت.
2- ئاستی هونەری بەرز.
3- شێوازی یاریكردنی یاریزانی لاو ئاست بەرز.
4- كاریگەر و داهێنان
5- جێبەجێكردنی تەكنیك و رۆڵی بەرزی
6- هاندەران بۆ خۆی رابگێشێت بەهۆی ئاست بەرزی
7- ببێتە سەركردە بۆ یاریزانە لاوەكان
8- یاری خاوێن و دوور لە توندوتیژی.
رێبین رەمزی
Top