ناوبژیوانی یاری سێیەم و چوارەم هەڵەی كوشندەی ئەنجام داوە
بە پێی ئەم شیكردنەوەیە، جەمال حیمودی هەڵەی یەكەمی لەوە دابوو، كە لێدانێكی سزای نادروستی بۆ هۆڵەندییەكان هەژمار كرد، چونكە ئەم حاڵەتە لێدانی سزا نەبوو، بەڵكو فاولێكی راستەوخۆ بوو لە دەرەوەی ناوچەی سزا و حاڵەتەكە لە دەرەوەی ناوچەی سزا ئەنجام دراوە، هەڵەی دووەمی ناوبژیوان لەودابوو دەبوایە لەم حاڵەتە یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل تیاگۆ سێلڤا كارتی سوور راستەوخۆ وەربگرێت، چونكە رۆبن دواین یاریزان بوو و هەلی گۆڵ تۆماركردنی هەبوو، بەڵام ناوبژیوان تەنیا كارتێكی زەرد بۆ سیلڤای بەرزكردووە.
جێگەی باسە قسە و باس لەوە دەكرێت، كە گۆڵی دووەمی هۆڵەندە جێگەی گومانە و تا ئێستا شیكردنەوەیەكی تەواو لەسەر ئەم گۆڵە نەكراوە.
رێبین رەمزی
