پوگبا لە لەندن بوو

پوگبا لە لەندن بوو
پۆل پوگبا ئەستێرەی هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی یۆڤنتۆسی ئیتالی، پوگبا دوور لە چاوی كامیرەكان لە وڵاتی بەریتانیا لە شاری لەندن بینراوە، راگەیاندنەكانی ئنگلیزیش ئەوەیان خستۆتە روو كە وەرزی داهاتوو پوگبا لە خولی ئینگلیزی دەبینرێت، لەبەرامبەریشدا هەریەك لە یانەكانی مان سیتی و چێلسی دەرگایان بۆ واڵا كردوە بۆ ئەوەی بێتە ریزی یانەكانیان، بەڵام راگەیاندنەكانی وڵاتی ئیتالیا ئەوەیان ئاشكرا كردوە كەوا سەردانی كردنی پوگبا بۆ لەندن بەهۆی پشووەكانی هاوینەی یاریزانی ناوبراو بووە، یانەی چێلسی هەموو هەولێكی داوە بۆ دەستبەركردنی ئەم یاریزانە بەرەگەز ئەفریقیە، بەڵام چەند دەزگایەكی راگەیاندن ئەوەیان ئاشكرا كردوە كەوا پوگبا دانیشتنی نێهنی كردوە لەگەڵ یانەی چێلسی بۆ ئەوەی لە وەزری داهاتوو یارییان بۆ بكات و مۆرینهۆی راهێنەریش هەموو هەولێكی خستۆتە گەڕ بۆ دەستبەركردنی ئەم یاریزانە و بڕی 60ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخان كردوە بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزی یانەكەی.
كارزان كانەبی
Top