ناوبژیوانی یاری كۆتایی جامی جیهانی دەستنیشان كرا

ناوبژیوانی یاری كۆتایی جامی جیهانی دەستنیشان كرا
لێژنەی ناوبژیوانی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بەفەرمی دەستەی ناوبژیوانی یاری كۆتایی جامی جیهانی لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و ئەرژەنتین دەستنیشان كرد.
بەفەرمی ئێتاڵی نیكۆلا ریزولی یاری كۆتایی جامی جیهانی بەرێوە دەبات و هەورەها هەردوو یاریدەدەری ناوبژیوانی ئیتاڵی (ریناتۆ فافیرانی) و (ئەندریا ستیفانی) یارییەكە بەرێوە دەبن و ئیكوادۆری (كارلۆ سفیرا) ناوبژیوانی چوارەمی یارییەكەیە.
ریزۆلی لە جامی جیهانی 2014 تا ئێستا 3 یاری بەرێوەبردووە ئەویش هەریەكە لە یارییەكانی (ئیسپانیا- هۆڵەندە)، ( نێجیریا- ئەرژەنتین)، ( ئەرژەنتین - بەلژیكا) و ئەم ناوبژیوانە تەمەنی 42 ساڵە و كاری سەرەكی ئەندازیارە لە وڵاتەكەی.
جێگەی باسە تا ئێستا دوو ناوبژیوانی ئیتاڵی یاری كۆتایی بەرێوەبردووە كاتێك هەریەكە لە ناوبژیوانان سێرجیۆ جۆنیلا یاری كۆتایی جامی جیهانی (1978)ی بەرێوبردووە و بیرلویجی كۆلینا یاری كۆتایی جامی جیهانی (2002).
رێبین رەمزی
Top